۶۰ كاندید و قەوارەی سیاسی عێراق سزا دران

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ۶۰ كاندید و قەوارەی سیاسی سزا دەدات بەهۆی سەرپێچیكردن لە بانگەشەی هەڵبژاردن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، كەریم تەمیمی، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: "ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سزای توندی دژی ۶۰ كاندید و قەوارەی سیاسی بەشدار لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەلەمانی عێراق دەرکردووە".

 ئاماژەی بەوەداوە "سزاكان پێبژاردنی دارایین دژی قەوارە و كاندیدەكان. هەر قەوارە و کاندیدێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن سەرپێچی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن بکات سزادەدرێت، سزای کۆمیسیۆن بۆ قەوارەکان ۵ ملیۆن دینار و بۆ کاندیدەکانیش ۳ ملیۆن دینار"ە.

تەمیمی ئەوەشی وتوە کە "كاندیدەکان و پارتەكان سەرپێچی دووبارەبكەنەوە ئەوكات كۆمیسیۆن سزای پێبژاردن دوو هێندەی خۆی زیاددەكات، ئەگەر جاری سێیەمی سەرپێچییان كردەوە، ئەوكات متمانە لە كاندید و پارتەكەش وەردەگرنەوە".

News Code 18124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =