بەکارهێنانی دەفرایەتی فه‌رهه‌نگی ده‌ستکه‌وتی باشی بۆ کوردستان هەیە

پارێزگای کوردستان وتی: ده‌بێت به‌ به‌کارهێنانی دەفرایەتی فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌کانی پارێزگای کوردستان گۆڕانکاری له‌ بۆچوونی گه‌شتیارانی ئێرانی و جیهانیدا دروست بکه‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ پارێزگای کوردستان، به‌همه‌ن مورادنیا وتی: به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو به‌ هۆی شه‌ڕێ ۸ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ عێراق بۆچوونی هه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ کوردستان بوونی هه‌یه‌ و ده‌بێت هه‌موو به‌رپرسانی پارێزگاکه‌ هه‌وڵ بده‌ن تاکوو ئه‌م بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌ بگۆڕدرێت.

ئه‌و زیادی کرد: یه‌کێک له‌ کێشه‌کان ئه‌وه‌یه که‌ باخچه‌ و مۆبلمانی شاری له‌ سنه‌ زۆر که‌مه‌ و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ گه‌شتیاره‌کان سه‌ردانی ئه‌م شاره‌ بکه‌ن چون گه‌شتیار زیاتر پێی خۆشه‌ سه‌ردانی شارێک بکات که‌ چێز لێببات.

مورادنیا هه‌روه‌ها وتی: شاره‌وانی سنه‌ به‌ ته‌نیایی ناتوانێت ئه‌م دۆخه‌ پڕ بکاته‌وه‌ و پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ به‌شی که‌رتی تایبه‌تیش یارمه‌تیان بدات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ۱۰ ملیارد تمه‌ن بۆ شاری سنه‌ ته‌رخان کراوه‌ و بڕیار وایه‌ که‌ له‌ سه‌ڵه‌وات ئاوا باغچه‌یه‌کی داراستان دروست بکرێت و شه‌قامی فردوسی یه‌کسه‌ر بکرێته‌ جێگه‌ی هاتووچووی خه‌ڵک و ترافیکی شاری سنه‌ کاری باشی بۆ بکریت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: پارێزگای کوردستان توانی فه‌رهه‌نگی یه‌کجار باشی هه‌یه‌ ده‌توانێت له‌ ڕووی گه‌شتیاری و ژینگه‌وه‌ سەرنجی خه‌ڵک ڕابکێشێت. خه‌ڵکی میوانداری کوردستانیش باشترین پێشوازی له‌ گه‌شتیاران ده‌که‌ن و هه‌موو ده‌رفەته‌کان له‌ به‌رده‌ست دایه‌ که‌ له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ بتوانێت په‌ره‌ی باش به‌ که‌رتی گه‌شتیاری کوردستان بده‌ین.

پارێزگاری کوردستان وتی: کوردستان لانکه‌ی مۆسیقا و هونه‌ری شاده‌ و ده‌توانێت ڕۆڵی زۆر باشی له‌ ڕاکێشانی گه‌شتیار هه‌بێت. ده‌بێت به‌ به‌کارهێنانی توانه‌ فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌کانی پارێزگای کوردستان گۆڕانکاری له‌ بۆچوونی گه‌شتیارانی ئێرانی و جیهانیدا دروست بکه‌ین.

News Code 18123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =