ئه‌مریکا فڕۆکه‌ی f۱۶ ی ڕاده‌ستی عێراق کرد

وه‌زراه‌تی به‌رگری عێراق له‌ راده‌ست کردنی وه‌جبه‌یه‌کی نوێ له‌ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری جۆری ۱۶F ی ئه‌مریکی به‌ هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته‌ له‌ لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه‌ هه‌واڵی دا.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئانادۆڵۆ، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند که‌ به‌غدا شه‌وی ڕابردوو دوو فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری جۆری ئێف ۱۶ی له‌ ئه‌مریکا وه‌رگرتووه. ئه‌م فڕۆکانه‌ له‌لایه‌ن دوو فڕۆکه‌وانی عێراقییه‌وه‌ له‌ بنکه‌ی ئاسمانیی "به‌له‌د" جێگیر کراوه.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، دیکه‌ی ئێف ۱۶ کان به‌مزووانه‌ ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌کرێت.

 عێراق له‌ ساڵی ۲۰۱۱ گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ واشنتۆن واژۆ کرد که‌ به‌وهۆیه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای هێزی ئاسمانیی و به‌رگری عێراق، ۳۶ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ئێف ۱۶ ده‌درێته‌ عێراق.

یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌رانه‌ ۱۳ی جوولای ساڵی ۲۰۱۵ که‌ چوار إرۆکه‌ بوو راده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق کرا.

News Code 1812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =