هونەرمەندێکی کورد له‌ ئه‌مریکا خه‌ڵات کرا

دەرهێنەرێکی ناسراوی کوردی ئێران دواین فیلمەکەی لە فستیڤاڵێکی ئەمریکا خەڵات کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لەماڵپەڕی حەوزەی هونەری کوردستان، سامان حسەین‌پوور توانی خه‌ڵاتی یه‌که‌مین فستیڤاڵی جیهانی فیلمی ۵۷۳ی ئه‌مریکا مسۆگه‌ر بکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یه‌که‌مین فستیڤاڵی جیهانی فیلمی ۵۷۳ی ئه‌مریکا به‌ ئامانجی پشتیوانی له‌ فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆ ۶ تا ۸ی ئەپریل به‌ڕێوه‌ چوو کە تێیدا به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌رێکی کورد خه‌ڵات کرد.

خه‌ڵاتی باشترین کورته‌ فیلمی فێستیڤاڵه‌که‌ به فیلمی‌ "ماسی" به‌خشرا که‌ له‌ لایه‌ن سامان حسێن پووره‌وه‌ دروست کراوه‌.

ئەم کورتە فیلمه‌ چیرۆکی ژن و مێردێکی به‌ ساڵاچوو ڕەوایەت دەکات که‌ تووشی کێشه‌ی نه‌بوونی ئاو بوون و ده‌بێ ڕێگه‌ چارەیەک بدۆزنه‌وه‌.

"ماسی" سێهه‌مین فیلمی دروست‌کراوی سامان حسەین‌پووره‌ که‌ پێشتر هه‌ندێک خه‌ڵاتی دیکەی وه‌ک باشترین فیلمی گات مینۆتی کانادا و باشترین فیلمی فێستیڤاڵی ته‌له‌فزیۆنی سلۆڤینیای وه‌رگرتووە.

News Code 18118

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =