بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق؛

۵۶ كاندیدی كورد له ‌نێو لیسته‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا ناویان تۆمار کردووە

ناسەی هەواڵ: 4272832 -
۵۶ كاندیدی كورد له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ نێو لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ناویان تۆمار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شارپرێس، هاوکات له‌ گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ناوی ۵۶ كاندیدی كورد ئاشكرابوو، كه‌ خۆیان له ‌نێو لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كاندید كردووه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌نگ بۆ لیسته‌كانیان كۆ بكه‌نه‌وه‌.

زۆرترین ناونووسیی کوردەکان لە لیستی سه‌ركه‌وتن كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بووە كه‌ ۲۴ كاندیده‌ ‌و بریتین لە ٩ کەس لە هه‌ولێر، ٩ کەس لە سلێمانی و ٨ کەسیش لە دهۆک.

ڕه‌وتی حیكمه‌ كه‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له ‌پارێزگای سلێمانی ۱۷ كاندیدی كوردی خستۆ‌ته‌ نێو لیسته‌كه‌یه‌وه‌.

هاوپه‌یمانی نیشتمانیی یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و لیسته‌ عه‌ره‌بیانه‌یە كه‌ نۆ كاندیدی كوردی تێدایه‌ (٥ کەس له‌ هه‌ولێر‌ و ٤ کەسیش له ‌سلێمانی).

ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ کە به‌و شێوه‌ فراوانه‌ لیسته‌ عێراقییه‌كان بە به‌راورد لە گەڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی عێراق، بازنه‌ی كاره‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه‌ و چاو ببڕنه‌ ده‌نگی هاووڵاتیانی هه‌رێم.

ناردنی بۆچوون

9 + 8 =