لە سێ مانگەی یەکەمی ٢٠١٨؛

پووچەڵ کردنەوەی ٢٠ پیلانی تیرۆریستی لە دیالەی عێراق

ناسەی هەواڵ: 4272753 -
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە لە پووچەڵ کردنەوەی ٢٠ پیلانی تیرۆریستی لە ئەو پارێزگایە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق و نزیکی سنووری ئێران لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵی زایینی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد جبووری، سەرهەنگ غالب عەتیە، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە وتووێژ لە گەڵ سومریە نیوز ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی توانیویانە لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی ٢٠ پیلانی تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگا لەوانە شاری باقووبە، ناوەندی ئەو پارێزگا پووچەڵ بکەنەوە.

وتەبێژی پۆلیسی دیالە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە برێ لە ئەو پیلانە تیرۆریستیانە لە کاتی بەڕێوە چوون و برێکیشیان بەرپرسان و هاووڵاتیانی دەکردە ئامانج، جەختی کرد کە چالاکی هەواڵگری لە پەنای هاوکاری خەڵک هۆکاری سەرەکی پووچەڵ کردنەوەی ئەو پیلانانە بوو.

ناردنی بۆچوون

8 + 3 =