داواکاری کوردی سووریا؛

ماڵە کوردەکان لە عەفرین تاڵان دەکرێن

ناسەی هەواڵ: 4272736 -
کوردی سووریا سەبارەت بە دۆخی خەڵکی عەفرین نیگەرانن و ڕایانگەیاندووە کە ماڵە کوردەکان لە عەفرین لە لایەن هێزەکانی سەر بە تورکیا تاڵان دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئێس ئێن ئێن، به‌ هۆی ده‌ستدرێژیی و تاڵان کردنی ماڵه‌كانیان له‌ لایه‌ن توركیا و گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ هاوڵاتیانی عه‌فرین ئاواره‌ی ناوچه‌ی‌ شه‌هبا بون، نوێنه‌ری کوردی سووریاش له‌ هه‌رێم داوای به‌ هاناوه‌ چوونی به‌ په‌له‌ ده‌كات و پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كیش بۆ گه‌یاندنی هاوكاریه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

دوکتور جاویدان حه‌سه‌ن نوێنه‌ری کوردی سووریا له‌ هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: به‌شێكی زۆری گه‌لی ئێمه‌ له‌ عه‌فرین ئاواره‌ی ناوچه‌ی‌ شه‌هبا بوون و پێویستیان به‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ک هه‌یه‌، چونكه‌ ماڵه‌كانی خۆیان له‌ عه‌فرین به‌جێهێشتوهوە و له‌ شه‌هبا نیشته‌جێبوون.

ئەو زیادی کرد: ئه‌وانه‌ی له‌ عه‌فرین ماونه‌ته‌وه‌ له‌ ژیانێكی زۆر سه‌خت دان و ماڵیان تاڵان ده‌كرێت و ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ریان.

جاویدان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە ئه‌مڕۆ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كیان ڕاگه‌یاندوه‌ بۆ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی عه‌فرین له‌ ناوچه‌ی‌ شه‌هبا.

ئەم بەرپرسە کوردە هەروەها وتی: ڕێگه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگه‌یش هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ركه‌سێک بیه‌وێت هاوكاری كۆبكاته‌وه‌ ئێمه‌ ده‌توانین بیگه‌ینه‌ ئاواره‌كان.

داواشی له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كرد، له‌م قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ پشتیوانی كردنی عه‌فرین به‌رده‌وام بن چون توركیا له‌ عه‌فرین ناوه‌ستێت و پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هەرێمی كوردستانیش داگیر بكات و هه‌ر شوێنێک كه‌ كوردی لێ بێت به‌دوژمنی خۆی ده‌زانێت.

ناردنی بۆچوون

6 + 1 =