ڕێپێوانی عێراقییه‌کان بۆ ئیدانه‌ کردنی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر سووریا

ناسەی هەواڵ: 4272655 -
خه‌ڵکی عێراق به‌ ڕێپێوانێک هێرشی داگیرکاری ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسایان بۆ سه‌ر سووریا ئیدانه‌ کرد و دژی ڕۆژئاوا دروشمیان دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، له‌ به‌غدا و چه‌ندین شاری دیکه‌ی عێراق له‌ دژی هێرشی داگیرکاری ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ڕێپێوان کرا و دژی ڕۆژئاوا دروشمیان دا.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، له‌ به‌غدا ڕێپێوانه‌کان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌ڕێوه‌ چوو که‌ تێدا ئاڵاکانی سووریا و عێراق پێکه‌وه‌ هه‌ڵکرا.

هه‌روه‌ها ڕێپێوانی دیکه‌ له‌ نه‌جه‌ف و به‌عقوبه‌ و به‌سره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

شایانی باسه‌ که‌ مقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری سه‌درییه‌کان هێرشی داگیرکاری ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسای بۆ سه‌ر سووریا ئیدانه‌ کرد و داوای له‌ لاینگرانی خۆی کرد تاکوو له‌ دژی ئه‌م هێرشه‌ ڕێپێوان بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ڕۆژی شه‌مه‌ زیاتر له‌ ۱۱۰ مووشه‌کیان له‌ چه‌ندین ناوه‌ندی سووریا گرت.

ناردنی بۆچوون

1 + 7 =