لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب؛

فواد مەعسووم و پاشای عەرەبستان دیداریان کرد

ناسەی هەواڵ: 4272533 -
پاشای عەرەبستان و سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب لە شاری زەهرانی عەرەبستان دیداریان کرد و مەلیک سەلمان لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لە گەڵ عێراق لە ڕێگای گەشە هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕات نیوز، سەلمان بێن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان لە گەڵ فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق دیداری کردووە.

لە بەیانییەیەکدا کە لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە لەم بوارەوە دەرکراوە جەخت کراوە کە مەعسووم ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە لە گەڵ پادشای عەرەبستان دیداری کردووە و لە ئەو دیدارەدا پرسە گرنگەکانی دوو وڵاتەکە و ڕێکاری بەهێز کردنەوەی پیوەندی دوو وڵاتەکە لێک درایەوە.

لە ئەو بەیانییەدا جەخت کراوە کە ئەو دیدارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی یەکێتی عەرەب لە شاری زەهران بەڕێوە چووە و سەلمان بێن عەبدولعەزیز لە سەر قووڵایی پێوەندی و بەرژەوەندی هاوبەشی عێراق و عەرەبستان جەختی کردووە و وێڕای پیرۆزبایی بە خەڵکی عێراق بە بۆنەی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزم هیوای خواست کە خەڵکی عێراق بتوانن وڵاتەکەیان بەرەو ئاوەدانی و گەشە ببەن و جەختی کردووە کە ڕیاز لەم بوارەدا ئامادەیی هاوکاری لە گەڵ بەغدای هەیە.

ناردنی بۆچوون

4 + 12 =