به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی نۆجه‌با، سه‌رۆکی گرووپی نۆجه‌با له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له لوبنان دیداری کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌ر دوولا له‌م دیداره که له به‌غدا ئه‌نجام بوو، هاوکات له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که، سه‌باره‌ت به هێرشی داگیرکاری ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا بۆ سه‌ر خاکی سووریا گفتوگۆیان کرد.
شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی، سه‌رۆکی گرووپی نۆجه‌با جه‌ختی کرد که ده‌بێت کۆتایی به گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سووریا بهێنرێت و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له دژی دوژمنان بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئایه‌توڵا سه‌ید عیسا ته‌باته‌باییش سپاسی ڕۆڵی گرووپی نۆجه‌با و به‌ره‌ی خۆڕاگری له سووریا و پشتیوانی له خه‌ڵکی سووریا کرد.
ناردنی بۆچوون