زیاتر لە ٥٩ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە غەوتەی رۆژهەڵاتی

ناوەندی ڕووسیی چاودێریی ئاشتیی سووریا لە گەڕانەوەی زیاتر لە ٥٩ هەزار ئاوارەی سووری بۆ سەر و ماڵ و زێدی خۆیان لە غەوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، ناوەندی ڕووسیی چاودێریی ئاشتیی سووریا ڕاپۆرتێکی نوێی لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان لە غەوتەی رۆژهەڵاتی بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٥٩ هەزار ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان لە غەوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق.

ئەو ناوەندە ڕاشیگەیاندووە کە گەڕانەوەی ئەو ژمارە لە ئاوارەکان بۆ شوێنی نیشتەجێی خۆیان، بە هەوڵی ناوەندی ڕووسیی چاودێریی ئاشتیی سووریا ئەنجام دراوە.

News Code 18111

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =