زایۆنیستەکان لە فرۆشی "ئێس ٣٠٠"ی ڕووسی بە سووریا تۆقیون

تەل ئاویو لە فرۆشی سیستەمی بەرگریی "ئێس ٣٠٠"ی ڕووسیا بە سووریا تۆقیوە، هەر بۆیە بەرپرسانی ئەو ڕژیمە پەیوەندییەکی زۆریان لە گەڵ بەرپرسانی مسکۆ گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ڕژیمی زایۆنی بە تەواوی لە فرۆشی سیستەمی بەرگریی پێشکەوتەی ئێس ٣٠٠ بە سووریا تۆقیوە و بەو هۆیە لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو بەرپرسانی ئەو ڕژیمە پەیوەندییەکی زۆریان لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسیا گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە فرۆشی ئەو سیستەمە بەرگرییە بە سووریا هێڵی سوورە.

کەناڵی ٧ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زاتۆنی بە زمانی سەرچاوەیەکی سیاسیی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە پەیوەندیی بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسی لە کاتێکدا بووە کە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رۆژێک پاش هێرشی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر سووریا ڕایگەیاند کە مسکۆ بە پرسی فرۆشی چەکی هێرشبەرانەی بە سووریادا دەچێتەوە.

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەش دا کە سیستەمی ئیس ٣٠٠، سیستەمێکی تەواو پێشکەوتەیە و سیستەمی بەرگریی سووریا زۆر بە هێزتر دەکات.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند کە دیار نییە پەیامی ڕژیمی زایۆنی کاریگەرییەکی لە سەر بڕیاری ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیادا بووە یان نا.

News Code 18110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =