لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا؛

عێراق سنوورەکانی لە گەڵ عەرەبستان، ئۆردۆن و سووریا لە داعش پاک دەکاتەوە

ناسەی هەواڵ: 4272476 -
وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەمنیی عێراق لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو بۆ پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریا، عەرەبستان و ئۆردۆن لە تیرۆریستانی داعش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی ناوچەگەلێکی گرینگی عێراق لە نزیکیی سنوورە هاوبەشەکانی لە گەڵ سووریا، ئۆردۆن و عەرەبستان لە بندەستی داعش دەستی پێکردووە.

ڕاشیگەیاند: ئەو ناوچانە بریتین لە مەحلەبیە، شەنگال ئوم جریس لە رۆژئاوای نەینەوا و هەروەها ناوچەکانی بەعاج – قیرەوان لە باکووری بەغدا. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سەلاحەدین ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی ناوچەگەلی باشووری حەزر و باکووری ناوچەی سینیە و ناوچەی مەعالف لە بندەستی داعشی دەست پێکردووە.

ڕەسووڵ جەختیشی کرد: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ئەنباریش پاککردنەوەی ناوچەگەلی عەکاشات – رۆتەبە لە باکووری رێگەی پەیوەندیی نێوان رۆژئاوای عێراق و سنوورەکانی ئۆردۆن و هەروەها ناوچەگەلی ڕاوە و ڕۆمانە لە رۆژئاوای ئەنبار و لە سنوورە هاوبەشەکان لە نێوان عێراق و سووریایان دەست پێکردووە. ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هەروەها ناوچەکانی وادی حوران لە پارێزگای ئەنبار و لە نزیکیی سنوورەکانی عێراق و عەرەبستان-یش لە خۆ دەگرێت.

ناردنی بۆچوون

4 + 9 =