چیتر لە سووریا هەنگاوێک بە بێ توركیا هەڵناگیرێت

سەرۆك كۆماری توركیا بە ئاماژە بەوەی کە چیتر لە سووریا هیچ هەنگاوێک بە بێ بەشداریی توركیا هەڵناگیرێت، ڕایگەیاند: لە مەنبەج تا حەسەکە دەکەینە شوێنێکی ئازاد و ئاسوودە بۆ گەلی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا له‌ وتەدانێک لە شه‌شه‌مین کۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ ناوچه‌ی سکۆداری ئه‌سته‌نبۆڵ بە ئاماژه‌ بە قه‌یرانی سووریا، ڕایگەیاند: چیتر لە سووریا هیچ هەنگاوێک بە بێ بەشداریی توركیا هەڵناگیرێت. لە هێرشەكەی ئەمەریكا، فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ سەر کارگەی چەكی كیمیایی سووریا، بۆ جارێکی دیکە بینیمان كە كێشەی سووریا بە ڕێوشوینی كاتی چارەسەر نابێت. لە پەیوەندییە تەلەفونییەکان لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی فەڕەنسا و ڕووسیا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای لێکدانەوەی دۆخەکان بەو ئەنجامە گەیشتین کە بۆ جێگرکردنی ئاسایش لە ناوچەدا، چیتر کەشێکی هێور و هوشیارمەند بوونی نییە.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: پێکەوە پاش عەفرین، هەنگاو دەنێینە ئەدلەب، تەل ڕەفعەت و مەنبەج و تا کاتێک هێرشی تیرۆریستان لەو ناوچانەوە درێژەی هەبێت، ئەو شەڕە بەردەوامە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئیدعایشی کرد: هەلومەرجی سووریا بە ڕادەیەک ئاڵۆز و شێواوە کە دیار نییە کێ هاوکاریی کێ دەکات. ئەوە تەنیا تورکیایە کە وتە و ئاکارێکی ڕوون و ئاشکرای هەیە. ئێمە لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕاپەڕیوین و لە سەر ئەو بڕوایەین کە رێگە چارەیەکی سیاسی زەروورییە بۆ ئەوەی بەرهەڵستکارانی سووری کە خاوەنانی سەرەکیی ئەو وڵاتەن گفتوگۆ بکرێت. ئەوانەی بانگەشەی دەرچوونی تورکیا لە سووریا دەکەن، لەو دۆخە ناڕازین، چونکا دەزانن شوێنێک تورکیای لێ بێت، ڕەنگی تیرۆریزم بە خۆوە نابینێت.

وتیشی: لە غەیابی تیرۆریزمدا پلانی زۆر کەس بۆ سووریا هەڵدەوەشێت، ئەوانەی ڕوویان لە سووریا نابوو، چاویان بڕیبووە نەوتەکەی. ئێمە ئەو کایەمان تێک دا و دەست لە دەستی گەلی سووری ئەو وڵاتە بنیات دەنێینەوە و دەسەلمێنین کە  هیچ هەنگاوێک بەبێ بەشداری توركیا لە سووریا ناهاوێژرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختتشی کردهیوادارم هەموو ناوچەکان و لەوان مەنبەج و حەسەکە ببنە شوێنێکی ئازاد و ئاسوودە بۆ گەلی سووریا.

News Code 18108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =