به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نوێنه‌ری ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی که یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا له ئاماده بوونی سه‌ربازی له سووریا به‌ر گرتن به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له ناوچه‌که‌یه.
نیکی هه‌یلی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی بی ئێس نیوز پێشوازی له هێرشی مووشه‌کی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر سووریا کرد و ئه‌م کاره‌ی هه‌نگاوێک بۆ به‌دی هاتنی سێ ئامانجی ترامپ له سووریا وه‌سف کرد.
ئه‌و وتی: ئێمه نه‌مانوتووه که هێزه‌کانمان له ۶ مانگ له سووریا ده‌کشێنینه‌وه به‌ڵکوو وتوومانه که سوپای ئێمه ده‌بێت دواجار بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مریکا به‌ڵام به‌ر له‌مه ده‌بێت ئه‌م ۳ ئامانجه به‌دی بێت.
هه‌یلی جه‌ختی کرد: یه‌که‌م له‌ناو بردنی داعش، دووهه‌م به‌ر گرتن به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کار و باری ناوچه‌که و سێهه‌م کۆتایی هێنان به بکارهێنانی چه‌کی کیمیایی.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئێمه ده‌بێت دڵنیا ببینه‌وه که داعش به ته‌واویی له‌ناوچووه و چی دیکه توانی سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی نییه، هه‌روه‌ها ده‌بێت دڵنیا بن که ئێران ده‌ست به سه‌ر ناوچه‌که‌دا ناکێشێت. ئێرانییه‌کان له سه‌رتانسه‌ری ناوچه‌که کێشه‌یان دروست کردووه که ده‌بێت به‌ریان پێ بگیردرێت و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین تاکوو به‌م ئامانجانه بگه‌ین.
ناردنی بۆچوون