تیرۆریسته‌کان له‌ دۆما چه‌کی کیمیاییان به‌رهه‌م هێناوه‌

ناسەی هەواڵ: 4272220 -
به‌ڵگه‌ به‌ ده‌ست هاتووه‌کان له‌ ماڵی فه‌رمانده‌ی تیرۆریسته‌کانی جه‌یشولئیسلام له‌ شاری دۆما، نیشانی ده‌دات که‌ تیرۆریسته‌کان له‌م شاره‌ سه‌رقاڵی دروست کردنی چه‌کی کیمیایی بوون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، مێدیا سوورییه‌کان جه‌ختیان کرد دوای ئه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی جه‌یشولئیسلام له‌ غوته‌ کشانه‌وه‌، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ ده‌ست هاتووه‌ که‌ نیشانی ده‌دات ئه‌م تیرۆریستانه‌ له دۆما سه‌رقاڵی دروست کردنی ماده‌ی کیمیایی بوون.

تیرۆریسته‌کان هه‌وڵیان داوه‌ که‌ به‌ر له‌ کشانه‌وه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌کان له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵام بڕێکیان وه‌ک خۆی ماون، له‌ یه‌کێک له‌م به‌ڵگانه‌ که‌ له‌ ماڵی فه‌رمانده‌یه‌کی جه‌یشولئیسلامدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م ڕسته‌ نووسراوه‌: دوای ئه‌وه‌ی که‌ خوێنکاره‌کانی خولی زانستی له‌ ناوه‌ندی سه‌بیلی خولی کیمیا و ئه‌له‌کترۆنیکیان ته‌واو کرد، به‌رپرسیان بۆ دابین کرا تاکوو ده‌ست به‌ کار بن.

مێدیا سوورییه‌کان ئاماژه‌یان داوه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌رپرسی دروست کردنی چه‌کی کیمیایی بوون، ناویان یوسف قاقیش و ئۆنس قاشوق ناسراو به‌ ئه‌بو ماهیر بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئه‌لعالم، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌کان نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی جه‌یشول ئیسلام به‌ره‌و خه‌ڵکی ئاسایی ته‌قه‌یان کردووه‌ و لاوێکیان به‌م هۆیه‌وه‌ کوشتووه‌ و شارۆمه‌ندان له‌م کاره‌ به‌ تووندی تووڕه‌ بوون.

به‌ پێی ئه‌م به‌ڵگه‌، ئه‌ندامانی سه‌ر به‌م گرووپه‌ چه‌کداره‌ له‌ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌کانی دیکه‌ به‌ توندی له‌گه‌ڵ یه‌کتر شه‌ڕیان کردووه‌.

ناردنی بۆچوون

4 + 2 =