بە فەرمانی پاشای ئۆردۆن؛

ئۆردۆن بەرپرسێکی پێشووی سەربازی عێراقی ڕادەستی بەغدا کردەوە

ناسەی هەواڵ: 4272218 -
لە نوێترین هاوکاری ئەمنیەتی نێوان ئۆردۆن و عێراق، ئومان بەرپرسێکی پێشووی عێراقی کە لە دۆسیەیەکی گەندەڵی ئابووری لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەستی هەبووە بە فەرمانی پادشای ئۆردۆن ڕادەستی بەرپرسانی عێراقیی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیلاف، ئۆردۆن زیاد قەتان بەرپرسی گشتی پێشووی وەزارەتی بەرگری عێراقی بە تۆمەتی گەندەڵی بە ٧ ساڵ زیندانی سزا دا و ڕادەستی بەغدای کردەوە. ئەو بەرپرسە پێشووەی عێراقە بە بۆنەی گەندەڵی لە گرێبەستێکی ٨٢٣ ملیۆن دۆلاری کە دۆسیەی کڕینی چەک بوو سزا دراوە و لە ئۆردۆن نیشتەجێ بووە.

پێشتر عێراق ڕایگەیاندبوو کە پادشای ئۆردۆن بە دەرکرنی فەرمانێک لە ڕادەست کردنەوەی ئەو بەرپرسە پێشووە عێراقییە بە بنکە دادوەرییەکانی عێراق دەوری هەبووە و لە ژانڤییەی ڕابردوودا پاشای ئۆردۆن فەرمانی ڕادەست کردنەوەی ئەو کەسەی بە بەرپرسانی عێراقی دەرکردبوو.

قەتان لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٥ لە سەردەمی سەرۆک کۆماری کاتی ئەیاد عەلاوی لە بەشە جیاوزەکانی وەزارەتی بەرگری عێراقی چالاکی کردبوو.

لە فێڤریەی ٢٠١٧ ئۆردۆن لە سەر داوای پۆلیسی ئینتێرپۆل ئەو گەندەڵە عێراقییەی کە بۆ وڵاتەی هەڵاتبوو دەستگیر کردووە.

ناردنی بۆچوون

5 + 0 =