ئەسۆشێتێدپرێس؛

دانوستانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران

ناسەی هەواڵ: 4272152 -
ئاژانسی ئاسۆشیه‌تێد پریس له‌ زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکاوه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ دانوستانه‌کانی نێوان واشنتۆن و وڵاتانی ئه‌ورووپایی سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام پێشکه‌وتنی باشی بووه‌ و هه‌ر دوولا له‌ ڕێککه‌وتن نزیک بوونەتەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاسۆشیه‌تێد، ئه‌م ئاژانسه‌ ئه‌مریکاییه‌ نووسی: دانوستانه‌کانی نێوان واشنتۆن و وڵاتانی ئه‌ورووپایی سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام پێشکه‌وتنی باشی بووه‌ و هه‌ر دوولا به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون. به‌ تیابه‌ت چاودێڕی کردن و سنووردار کردنی پلانی مووشه‌کی ئێران.

دوو به‌رپرسی ئه‌مریکایی ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ واشنتۆن و ئه‌ورووپا له‌ ئان و ساتی ڕێککه‌وتن له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران و چاودێڕییه‌کان دان، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به‌ ئاستی سنووردار بوونی پیتاندنی ئۆرانیۆم به‌ ڕێککه‌وتن نه‌گه‌یشتوون.

سه‌باره‌ت به‌ زۆر به‌ بابه‌ت هه‌ر دوولا به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون به‌ڵام له‌ سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کان ڕێککه‌وتن هێشتا به‌ ده‌ست نه‌هاتووه‌.

مانگی ڕابردوو ئێمانۆئل ماکرۆن و ئانگلا مێرکل سه‌ردنای ئه‌مریکایان کرد و هه‌ر دوو سه‌رۆکی ئه‌ورووپایی هه‌وڵیان دا تاکوو دۆناڵد ترامپ ڕازی بکه‌ن له‌ به‌رجامدا بمێنێته‌وه‌.

لابردنی کات بۆ به‌رجام و ئاسته‌نگی پیتاندنی یۆرانیۆم، سنووردار کردنی به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران و سه‌ردانی بێ مه‌رجی چاودێڕه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ بنکه‌کانی ئێران، داواکارییه‌کانی ترامپن که‌ داوای کردووه‌ که‌ به‌رجامدا هه‌موار بکرێنه‌وه‌، ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه‌ ئه‌نجام نه‌بێت ۲۲ گوڵانی ئه‌مساڵ له‌ به‌رجام به‌ ته‌واوی ده‌کشێته‌وه‌.

دوو به‌رپرسه‌ ئه‌مریکاییه‌که‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ سنووردار کردنی به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران و سه‌ردانی بێ مه‌رجی چاودێڕه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ بنکه‌کانی ئێران ڕێککه‌تون به‌ ده‌ست هاتووه‌ به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به‌ لابردنی کات بۆ به‌رجام و ئاسته‌نگی پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ ڕێککه‌وتنێک به‌ ده‌ست نه‌هاتووه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر دوولا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ دانوستانیان کردووه‌ به‌ڵام له‌مباره‌شه‌وه‌ به‌ ڕێککه‌وتن نه‌گه‌یشتوون.

شایانی باسه‌ که‌ ئێران چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی هه‌موار ناکرێته‌وه‌ و هیچ جۆره‌ گۆڕانکارییه‌ک له‌م ڕێککه‌وتنه‌ قبوڵ ناکات.

ناردنی بۆچوون

1 + 11 =