۳.۹ ملیۆن تۆن که‌لوپه‌ل له‌ سنوورەکانی کوردستانه‌وه‌ جێبه‌جێ کراوه‌

به‌ پێی ئاماره‌کانی ئیداره‌ی گومرۆکەکانی پارێزگای کوردستان له‌ ساڵی ۹۶ نزیک به‌ ۳ ملیۆن و ۸۵۸ هه‌زار تۆن که‌لوپه‌ل به‌ بایه‌خی ۶ ملیار و ۵۴۱ ملیۆن دۆلار که‌ل و په‌لی ئاڵ و گۆڕ کراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ پێی ئاماره‌کانی ئیداره‌ی گومرۆکەکانی پارێزگای کوردستان له‌ ساڵی ۹۶ نزیک به‌ ۳ ملیۆن و ۸۵۸ هه‌زار تۆن که‌ل و په‌ل به‌ بایه‌خی ۶ ملیار و ۵۴۱ ملیۆن دۆلار که‌ل و په‌ل له‌ باشماغ و سیه‌رانبه‌نی بانه‌وه‌ ئاڵ و گۆڕ کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م بڕه‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ۹۵ ۲۹ له‌ سه‌د زیادی کردووه‌. له‌ یه‌ک ساڵی ڕابردوو ۷۰۵ هه‌زار تۆن که‌لوپه‌ل به‌ بایه‌خی  ۴۹۹ ملیۆن دۆلار هه‌نارده‌ کراوه‌ که‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۳۷ له‌ سه‌د زیادی کردووه‌.

سنووری سه‌یرانبه‌نی بانه‌ به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ۲۴۳ له‌ سه‌د زیاترین ئاستی هه‌نارده‌ کردنی لێوه‌وه‌ ئه‌نجام بووه‌. 

هه‌روه‌ها ۷۸ له‌ سه‌د ئاستی ترانزیتی پارێزگای کوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ئێسته‌ پارێزگای کوردستان دووهه‌مین پارێزگای ئێرانه‌ که‌ زیاترین ترانزیتی تێدا ئه‌نجام ده‌بێت. له‌ ساڵی ڕابردوو ۲ ملیۆن و ۴۰۵ هه‌زار تۆن که‌لوپه‌ل به‌ بایه‌خی ۵ ملیار دۆلار له‌ باشماغه‌وه‌ تڕانزیت کراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ یه‌ک ساڵی ڕابردوو، ۶۶ هه‌زار تۆن که‌لوپه‌ل به‌ بایه‌خی ۶۹ ملیۆن  دۆلار ئه‌نجام بووه‌ که‌ له‌ سه‌دا ۸۳ به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئاڵۆمنیۆن، خاشاکی نایلۆنی، سووته‌مه‌نی کانگاکان و دام و ده‌زگای به‌رهه‌م هێنان زیاترین که‌لوپه‌لی هاورده‌ کراو بوون که‌ له‌ عێراق و تورکیا و هێندوه‌ زیاترین هاورده‌ ئه‌نجام بووه‌.

هه‌روه‌ها میوه‌، که‌لوپه‌لی ناو ماڵ، کولری ئاوی، شیرمه‌نی، که‌لوپه‌لی کشت و کاڵی و چیمه‌نتۆ زیاترین که‌لوپه‌لی هه‌نارده‌ کراو له‌ گومروکاتی پارێزگای کوردستانه‌وه‌ بوون.

News Code 18092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =