بریتانیا خۆی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئاماده‌ ده‌کات

له‌نده‌ن چه‌ندین پێش گریمانه‌ی بۆ هێرشی سایبری ڕووسیا بۆ سه‌ر ژێرخانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ داڕشتووه‌ و هه‌ر به‌م پێیه‌ خۆی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئاماده‌ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ساندی تایمز له‌ زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو له‌ ئاماده‌ بوونی بریتانیا له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی هه‌کره‌کانی ڕووسیا هه‌واڵی داوه‌، له‌نده‌ن له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ ئه‌م هه‌کرانه‌ له‌ لایه‌ن ڕووسیاوه‌ پشتیوانی ده‌که‌رێت و هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ زانیارییه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ڕووداوه‌که‌ی سکریپال و که‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌کانی بریتانیا بڵاو بکه‌نه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ سکریپال سیخۆڕێکی دوولایه‌نه‌ی ڕووی و بریتانیایی بوو که‌ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی له‌ مارکتێکی له‌نده‌ن به‌ گازی ده‌مار کیمیایی کران که‌ پاگه‌نده‌ ده‌کرێت کاری ڕووسییه‌کان بووه‌ و ئێسته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، پاگه‌نده‌ ده‌کرێت که‌ ڕووسیا له‌ حاڵی ئاماده‌ بوون بۆ هێرشێکی ئینترنتی بۆ سه‌ر ژێرخانه‌کانی بریتانیایه‌ و له‌نده‌نیش خۆی بۆ ئه‌م هێرشانه‌ ئاماده‌ ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ په‌یوه‌ندی بریتانیا و ڕووسیا دوای ڕووداوه‌که‌ی سکریپال به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتووه‌ و به‌شداری بریتانیا له‌ هێرشه‌که‌ی دوێنێی سه‌ر سووریا ئه‌م ناکۆکیانه‌ی زیاتر کردووه‌.

۵ شه‌نبه‌ی ڕابردووش، یه‌کێک له‌ ناوه‌نده‌ سیخۆڕییه‌کانی بریتانیا ڕایگه‌یاند که‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئاشكرا کردنی ئاکاره‌ نادروسته‌کانی ڕووسیا له‌ بواری ئینترنت.

News Code 18090

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =