فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی و ناوچه‌یی له‌ ئیلام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یه‌که‌مین فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی و ناوچه‌یی له‌ پارێزگای ئیلام له‌ ژێر ناوی فستیڤاڵی چیرۆکی ڕازان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یه‌که‌مین فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی و ناوچه‌یی له‌ پارێزگای ئیلام له‌ ژێر ناوی فستیڤاڵی چیرۆکی ڕازان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ هاوکاریی ئه‌نجومه‌نی شیعر و ئه‌ده‌بی ئیلام، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام و ناوه‌ندی شیعر و ئه‌ده‌ب و چیرۆکی ئێرانیان له‌ کۆتاییی مانگی جۆزه‌ردان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بانگه‌وازی ئه‌و فستیڤاڵه‌ مانگی به‌فرانباری ڕابردوو ده‌ستی پێ کردووه‌ و تا دوایین ڕۆژانی مانگی گوڵان مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌کان درێژ کراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هونه‌رمه‌ندانی کورد لە هەموو تەمەنێکدا ده‌توانن له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شدار بن.

هه‌روه‌ها چیرۆکه‌کان ده‌بێت له‌ قه‌باره‌ی کورته‌ چیرۆک و که‌متر له‌ ۵۰۰۰ وشه‌ بێت و به‌ شێوه‌ی تایپ کراو و له‌ فایلێکی word به‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یلی Festivalrazan@yahoo.com بگاته‌ ده‌ست نووسینگەی فستیڤاڵه‌که‌.

News Code 18088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =