عه‌ره‌به‌کان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌که‌ی سووریا ڕای خۆیان ئاشكرا بکه‌ن

وته‌بێژی گرووپی نۆجه‌با له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر چه‌ندین بنکه‌ی سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌م کاره‌ی به‌ گه‌وجیه‌تی و حیماقه‌ت وه‌سف کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نۆجه‌با، وته‌بێژی گرووپی نۆجه‌با له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر چه‌ندین بنکه‌ی سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانی وتی: ئه‌وان گۆڕه‌پانی شه‌ڕیان گۆڕیوه‌ و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وڵامیش بن. هاوپه‌یمانه‌کانی سووریا ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌م وڵاته‌ ببێته‌ پاروویه‌کی ئاسان بۆ ئه‌مریکا و تیرۆریسته‌کان.

سه‌ید هاشم موسه‌وی سیناریۆی ئه‌مریکای له‌ دۆما به‌ پیلانێکی به‌تاڵ وه‌سف کرد که‌ هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ سیناریۆی خان شه‌یخون نییه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌میکا نایه‌وێت سووریا ئه‌من و سه‌قامگیر بێت و له‌ دوای داگیر کردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌یه‌.

وته‌بێژی گرووپی نبۆجه‌با ڕوو له‌ سه‌رۆکانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی وتی: هه‌ر که‌س پاگه‌نده‌ی موسوڵمانی و عه‌ره‌ب بوون ده‌کات ده‌بێت بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌ دژی سووریا ڕوون بکاته‌وه‌.

موسه‌وی ئاماژه‌ی دا که‌ سه‌روه‌تی سعوودییه‌کان و ده‌نه‌ده‌نی زایۆنییه‌کان بنه‌مای سه‌ره‌کی ئه‌م هێرشه‌ داگیرکارییه‌ بۆ سه‌ر سووریا و به‌ره‌ی خۆڕاگری بووه‌، ئه‌مریکا له‌ یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕێز ناگرێت و ئێمه‌ش به‌ بێلایه‌نی بڕوامان نییه‌.

News Code 18086

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =