خۆپیشاندانی ناڕەزامەندانی هێرش بۆ سەر سووریا لە یۆنان

هەزاران کەس لە دژبەرانی دەستدرێژی مووشەکیی سێ وڵاتی رۆژئاوایی بۆ سەر سووریا، بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە ئاتن، ئاڵای ئەمریکایان سووتاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتدپریس، هەزاران هاووڵاتیی یۆنانی بە بەشداری لە خۆپیشاندانێکدا، ناڕەزایەتیی خۆیان بۆ هەڵمەتی جەنایەتکارانەی سێ وڵاتی ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ سەر سووریا دەربڕی.

خۆپیشاندەرانی یۆنانی پاش کۆبوونەوە لە مەیدانی سینتاگەمای پایتەختی وڵاتەکەیان بەرەو باڵوێزخانەی ئەمریکا وەڕێ کەوتن.

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە وێرای بەرزکردنەوەی دروشمی دژە ئەمریکایی و دژە رۆژئاوایی و هەڵدانی پلاکاردگەلێک بە ناونیشانی "ئەمریکییەکان کومەڵکوژن".  ئاڵای ئەمریکایان سووتاند.

خۆپیشاندانەکە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە هێزەکانی پۆلیسی یۆنان هەوڵی بڵاوپێکردن بە بەشداربووانیان دەدا.

هاوکات "دیمیتریس کۆتسۆمباس" رێبەری پارتی کۆمۆنیستی یۆنان ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی بەرپرسانی ئەو وڵاتە و قبووڵ کردنی درۆی رۆژئاواییەکان لە بابەت بە کار هێنرانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە.

News Code 18085

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =