هەولێر بۆ بەجێ‌ماوانی ئەنفال داوای غەرامەت لە بەغدا دەکات

هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی ساڵوەگەری سی ساڵەی ئەنفال و جەنایەتی سەدام حسێن لە دژی کوردەکانی عێراق، خوازیاری پێدانی غەرامەت بە بەجێ‌ماوانی ئەو کارەساتە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای پرێس، دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی ساڵوەگەری سی ساڵەی ئەنفال و کۆمەڵکووژیی ڕاستەوخۆی ١٨٠ هەزار کوردی عێراق لە لایەن ڕژیمی بەعسەوە، داوای لە دەوڵەتی بەغدا کرد کە غەرامەت بداتە بەجی‌ماوانی ئەو کارەساتە مێژووییە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا جەخت لەوە کراوە کە بۆ پێشگری لە ڕوودانەوەی کارەساتگەلێکی لەو شێوەیە و هەوڵ بۆ لەناو بردنی پاشهاتە دەروونی، ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو کۆمەڵکوژییە، دەبێ وانە لە مێژوو وەرگرین.

هەولێر جەختی لەوەش کردووە کە هیوادارە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بەرپرسایەتی یاسایی و ئەخلاقیی پێدانەوەی غەرامەتی ماڵی و مەعنەویی بە بنەماڵەی بە جێ ماوانی جەنایەتی ئەنفال لە ئەستۆ بگرێت.

کۆمەڵکوژیی ئەنفال بە پێى بەرنامەیەکى ڕێکخراوى حیزبى بەعس و لە هەشت قۆناغدا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦وە تا  ١٩٨٩ ئەنجامدرا و بە هۆی ئەو شاڵاوە نزیکەی ١٨٢ هەزار کەسی مەدەنی بوونە قوربانی.

News Code 18083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =