ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران سەبارەت بە هێرش بۆ سووریا

سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختی کرد: سوورییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوڕێی کردنی هاوپه‌یمانه‌ ستراتیژییه‌کانی خۆیان و ئه‌م ڕێگه‌یه‌ تاکوو سه‌رکه‌وتنی ته‌واو درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سوپا نیوز، سوپای پاسدارانی ئێران له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک به‌ ئیدانه‌ کردنی هێرشی جه‌نایه‌تکارانه‌ی ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر سووریا جه‌ختی کرد: هێرشه‌ داگیرکارییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ده‌بێته‌ هۆی به‌هێز بوونی زیاتر ئیراده‌ی به‌ره‌ی خۆڕاگری و کینه‌ی خه‌ڵکی سووریا له‌ ئه‌مریکا و جه‌نایه‌ته‌کانی قووڵ تر ده‌بێته‌وه‌.

له‌ به‌شێک له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌: جه‌نایه‌تی دوێنێی ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و هێرشی مووشه‌کی هه‌موو به‌ پێی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ ئه‌نجام بوو، فێڵ و درۆی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ لایه‌ن ده‌میشقه‌وه‌، ئه‌مه‌ش جه‌نایه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ هه‌موو به‌ هۆی تووڕه‌یی له‌ شکستی تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا ئه‌نجام بوو.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌: ئه‌زمونی ۷ ساڵ شه‌ڕی خۆڕاگرانه‌ی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت و سوپای سووریا له‌ به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ته‌واو نابه‌رانبه‌ری داگیرکاری جیهان به‌ یارمه‌تی دانی تیرۆریسته‌کان نیشانی داوه‌ که‌ سوورییه‌ خۆڕاگره‌کان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوڕێی کردنی هاوپه‌یمانه‌ ستراتیژییه‌کانی خۆیان و ئه‌م ڕێگه‌یه‌ تاکوو سه‌رکه‌وتنی ته‌واو درێژه‌ی هه‌یه‌ و هیچ بایه‌خێک به‌ وڵاتانی زلهێز ناده‌ن.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ه‌ هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد کردووه‌ که‌ ئاگری ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ دواجار داوێنی بکه‌ره‌کانی ده‌گرێت و بێ ده‌نگی جیهانیان ئیدانه‌ کردووه‌ به‌ تایبه‌ت هاوڕێی بڕێک له‌ وڵاتانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی. بڕێک له‌ وڵاتانی ئیسلامی خۆشحاڵی خۆیان له‌م ‌هێرشه‌ داگیرکارییه‌ نیشان داوه‌، ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن که‌ ئه‌م کاره‌یان هه‌رگیز فه‌رامۆش ناکرێت و له‌ لای خه‌ڵکی سووریا قیزه‌ون تر ده‌بن.

News Code 18081

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =