هۆی وەرسووڕانی ئاوڵەمە لە ڕەحەم

توێژەران بۆیان دەرکەوت کە منداڵان بۆ بەهێز بوونی ئێسک و جومگەکانیان، پێویستیان بە وەرسووڕان لە ناو ڕەحەمی دایکیانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی "سێلوولگەلی بنەمایی"، سێلوولەکان لە ئاوڵەمەی سەرەتاییدا سینگالگەلێکی بایۆلۆژیکی وەردەگرن کە دەبێتە هۆی سازبوونی شان و ماسوولکەی جواروجۆری لەش.

بۆ وێنە، ئێسکەکانی لەش پێویستیان بە هێز بوون و خۆڕاگربوونی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانن لەشمان بپارێزن و ئەوە لە کاتێکدایە کە جومگەکانی ئێمە دەبێ جووڵانەوەیەکی نەرمیان هەبێت.

هەر بۆیە لە شوێنی جومگەکان، ئێسکەکان بە کرۆژنەیەکی ساف و خز دادەپۆشرێن. سێلوولەکان لە ئاوڵەمەی سەرەتاییدا لە هەر جێیەکدا بن، دەبێ بچنە قۆناغی بوون بە ئێسک و کرۆژنە.

بە ناسین و تێگەیشتنی چۆنیەتی بیچم گرتنی جومگە و سینگالە کاریگەردانەرەکان لە سەر بیچمیان، دەتوانین رێگەیەک بۆ داڕشتنەوەی کرۆژنەکان لە سێلوولگەلی بنەمایی لە خەسارە جومگەییەکان بدۆزینەوە. دەسکەوتەکانی توێژینەوەیەک لەوبارە نیشان دەدات کە بە وەرسووڕانی ئاوڵەمە لە ڕەحەمدا، هەندێک لە سەنتێزە مۆلۆکۆلییە کلیلییەکان هان دەدرێن و سێلوول و شانی ئاوڵەمەکان بۆ پێکهێنانی ئێسکێکی نەرم و شلکی بە هێز هەوڵ دەدەن.

ئەگەر ئاوڵەمە لە ناو ڕەحەمدا وەرنەسووڕێت، سیگنالگەلی ژینەرانە یان دەرناکرێت، یان ئەوەی کە سیگنالی نەگونجاو و هەڵە بەرهەم دێت کە دەتوانێت ببێتە هۆی پێکهاتنی ئێسکی شکێنەر و جومگەی نائاسایی لە لەشی منداڵدا.

News Code 18080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =