ئێشتاین مایێر باس لە کلیلی چارەسەری قەیرانی سووریا دەکات

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا ئیمکانی چارەسەریی قەیرانی سووریای گڕی داوە بە باشبوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فرانک واڵتر شتان مایێر، سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی بیڵد ئێم زۆنتاگ بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای سووریا، ڕایگەیاند: سەرەڕای کاریگەریی دراوسێکانی سووریا لە چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە، دەبێ بڵێم کە هەنگاوی یەکەم لەو بوارەدا باشتربوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ڕووسیا – ئەمریکایە.  

شتاین مایێر بە ئاماژە بەوەی کە پووتین و ترامپ ئەرکی قورسیان هەمبەر بە جیهان لە ئەستۆیە، وتیشی: بۆ بەرزکردنەوەی شانسی سەقامگیربوونی سووریا دەبێ رێبەرانی ڕووسیا و ئەمریکا رێگەیەک بۆ وەلاوەنانی ناکۆکییەکانیان بدۆزنەوە و پشتی پێ ببەستن.

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا لە درێژەدا جەختی کرد: مسکۆ دەبێ هاوکاتی هەوڵ بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ واشنتۆن، بە هەڵوێست و سیاسەتی خۆی هەمبەر بە ئەورووپاشدا بچێتەوە.

شایانی باسە کە ئەو وتانە لە کاتێکدا دەوترێن کە سووریا رۆژی ڕابردوو کەوتە بەر شاڵاوی هێرشی ئاسمانی و مووشەکیی سێ وڵاتی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنساوە.

News Code 18078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =