جێگری ترامپ له‌ ئاماده‌یی ئه‌مریکا بۆ هێرشی دووباره‌ هه‌واڵی دا

جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی کانادا وتی که‌ ئه‌مریکا ئاماده‌یه‌ تاکوو گه‌ر پێویست بکات هێرشی ئاسمانی بکاته‌ سه‌ر سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ گۆڤاری تایم، مایک پنس، ڕۆژی شه‌مه‌ له‌ په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ وڵاتی پڕ له‌گه‌ڵ جاستین تۆرۆدۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی کانادا دیداری کرد و ئاماژه‌ی دا که‌ هێرشه‌کانی ئه‌مریکا توانی کیمیایی ده‌میشقی ئیفلیج کردووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌م هێرشه‌ بۆ جیهانیان ڕوون کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی به‌ هیچ له‌ونێک قبوڵ ناکات.

پنس جه‌ختی کرد که‌ ئه‌گه‌ر پێویست بکات، ئه‌مریکا ئاماده‌یه‌ تاکوو دووباره‌ هێرشه‌ ئاسامنییه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر سووریا درێژه‌ بدات.

جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا که‌ هێرشه‌ هاوبه‌شه‌که‌ بۆ له‌ناو بردنی توانی کیمیایی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د بووه‌، پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ده‌وڵه‌تی سووریا به‌رپرسه‌ له‌ هێرشه‌ کیمیاییه‌که‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووی شاری دۆما.

ئه‌و هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد که‌ هیواداره‌ ڕووسیا و ئێران بۆ هه‌میشه‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ دژی خه‌ڵکی سڤیل ڕابگرن. ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌کانیان نابێت ئیراده‌ی ئێمه‌ تاقی بکه‌نه‌وه‌، ترامپ به‌م کاره‌ په‌یامێکی ڕوونی بۆ ئه‌م دوو وڵاته‌ نارد که‌ به‌رپرسن له‌ چه‌کدار کردنی ڕژیمی ئه‌سه‌د.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی کانادا له‌ هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر سووریا پشتیوانی کرد و وتی: ئه‌م کاره‌ کارێکی ناخۆش بووه‌، به‌ڵام پێویست بوو ئه‌نجام ببێت.

News Code 18074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =