سزای زیندانی ھەتاھەتایی بۆ ڕێبەری گشتیی ئیخوان موسلیمین

دادگای تێھەڵچوونەوەی میسر سزای زیندانی کردنی ھەتاھەتایی بەسەر محەممەد بەدیع ڕێبەری گشتیی ڕێکخراوی ئیخوان موسلیمین پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای تێھەڵچوونەوەی میسر سزای زیندانی کردنی ھەتاھەتایی بەسەر محەممەد بەدیع ڕێبەری گشتیی ڕێکخراوی ئیخوان موسلیمین و دوو سەرکردەی تری ڕێکخراوەکە پەسەند کرد.

لە مانگی ئایاری ساڵی پێشوو لە لایەن دادگای پارێزگای جیزەوە بەسەریاندا سەپێنرا بوو، پارێزەرەکانیشیان کیسەکانیان ڕەوانەی دادگای تێھەڵچوونەوە کردبوو.

لەپاش ھێرشی ھێزە ئەمنییەکانی میسر بۆ سەر خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی رابیعەی عەدەوی لە شاری قاھیرە، لە ساڵی 2018 تەواوی سەرکردە دیارەکانی ئیخوان موسلیمین لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی میسرەوە دەستگیر کران.

News Code 18067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =