سوپای سووریا ئازاد کردنی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕاگه‌یاند

فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای سووریا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ ئازاد بوونی هه‌موو ناوچه‌ی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره‌، سوپای سووریا ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان ئازاد کراوه‌.

فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای سووریان له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ داگیرکاری کاری 3 قۆڵی ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر سووریا هیچ کاریگه‌رییه‌کی به‌ سه‌ر خواستی سووریا بۆ له‌ناو بردنی تیرۆر نه‌بووه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌: دوای ڕاکردنی هه‌موو تیرۆریسته‌کان له‌ ناوچه‌ی دۆما، یه‌کێنه‌کانی سوپای سووریا و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کانیان توانیان غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌ ته‌واوی له‌ تیرۆریسته‌کان پاک بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ زیادی کردووه‌ که‌ شاری دۆما دواین شوێن بووه‌ که‌ له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان ئازاد کراوه‌.

News Code 18064

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =