هێرش بۆ سەر سووریا هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنیەتی ناوچەکە

دەوڵەتی عێراق ئاماژەی دا کە هێرش بۆ سەر سووریا هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنیەتی ناوچەکە و داوای کرد کە وڵاتانی عەرەبی کۆبووەنەوەی بە پەلە ئەنجام بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جەزیریە، دەوڵەتی عێراق کاردانەوەی خۆیی بە هێرشەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەغدا ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر سووریا بابەتێکی مەترسیدارە کە ئەمنیەتی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

بەغدا هەروەها داوای کرد تاکوو سەبارەت بە سووریا وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوەی بە پەلە ئەنجام بدەن.

دەوڵەتی عێراق هەروەها نیگەرانی خۆیی لەم هێرشە بۆ سەر سووریا نیشان دا و ئاماژەی دا کە ئەم هێرشە خەڵکی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە.

News Code 18061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =