ڕیاز پاڵپشتی لە هێرشی ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ سەر سووریا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لە کاردانەوە بە هێرشی سەربازیی ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ سەر سووریا ڕایگەیاند کە ڕیاز پاڵپشتی لە هێرشی ئەنجام دراوە بۆ سەر سووریا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان کاردانەوەی بە هێرشی سەربازیی ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ سەر سووریا نیشان دا و پاڵپشتیی خۆی لەوبارەوە ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی عەرەباستان بە ڕاشکاەی جەختی کرد کە وڵاتەکەی پاڵپشتی دەکات لە هێرشی ئەنجام دراوە بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی سووریا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر قەتەر و ڕژیمی زایۆنی و هەروەها وڵاتانی ئەورووپیش پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئەو هێرشە دەستدرێژکارانەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا ڕاگەیاندبوو.

News Code 18060

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =