هەڵوێستی رێبەرانی بەریتانیا و فەڕەنسا لەبارەی هێرش بۆ سووریا

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی جێگرەوەیەک بۆ هێرشی سەربازی لە وەڵامی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی سووریا لە ئارادا نەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پاش هێرشی ئاسمانیی وڵاتەکەی و ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ سەر سووریا ڕایگەیاند: جگە لە هەڵمەتی سەربازی جێگرەوەیەکی دیکەمان بۆ کاردانەوە بە هێرشی کیمیایی سوپای سووریا لە بەردەستدا نەبوو.

ترێزا مەی جەختیشی کرد: ئێمە بە دوای رێگەیەکەوە بووین بۆ خۆبواردن لە هەڵمەتی سەربازی، بەڵام ڕووسیا چەقی خستە بەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان.

هەروەها ئیمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی بە هێڵی سوور زانی کە ناکرێت لە بەرامبەریدا بێدەنگ بین.

ناوبراو وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی بەشداریی سەربازیی فەڕەنسە لە هێرش بۆ سەر سووریا، ڕایگەیاند: ئامانج لەو هەڵمەتە سەربازییە زیان گەیاندن بە دەفرایەتیی چەکی کیمیایی سووریایە.

ماکرۆن بە پێداگری لە سەر بوونی بەڵگە و زانیاریی زۆر لە بارەی دەست هەبوونی دەوڵەتی سووریا لە هێرشی کیمیایی، پاگاندەی ئەوەشی کرد: ڕژیمی سووریا هەمبەر بە کوژرانی دەیان پیاو، ژن و منداڵ لە ڕەوتی هێرشی کیمیایی ٧ی ئایپڕێڵدا بەرپرسە و لەوبارەوە جێی هیچ شک و گومانێک نەماوە.

News Code 18059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =