تانکەکانی ئیسرائیلی بەرەو "گوڵان"ی سووریا وەڕێکەوتن

میدیاکان لە وەڕێکەوتنی تانکەکانی ئیسرائیلی بەرەو بەرزاییەکانی "گوڵان"ی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الیوم السابع"، چەندین تانکی ئیسرائیلی لە جۆری "مێرکاو ئێم کەی ٤" ئەمڕۆ بەرەو بەرزاییەکانی "گوڵان" وەڕێکەوتن.

ئەو هەڵمەتە سەربازییەی زایۆنیستەکان پاش دەستدرێژی سەربازیی ئەمڕۆی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە دژی سووریا بە بیانووی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە دژی شاری دۆما، ئەنجامی گرتووە.

سوپای ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئەو دەستدرێژییە سەربازییە نەیتوانی ئامانجەکانی خۆی وەدی بێنێت. میدیاگەلی زایۆنیستیش هەمبەر بە دەستکەوتەکانی ئەو دەستدرێژییە، ئەسەف و بێ هیوایی خۆیان دەربڕیوە.

News Code 18058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =