پیلانی دوژمنان بەردەوام بە خۆڕاگری خەڵکی ئێران پووچەڵ دەبێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە پیلانی دوژمنان بەردەوام بە خۆڕاگری خەڵکی ئێران پووچەڵ دەبێتەوە و ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی خەڵکی هەژار و ستەملێکراو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی دەوڵەت، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ ڕێبەریی  وتی: بیعسەتی پێغەمبەری ئیسلام د.خ بووە نوور و ڕۆشنایی و سەرچاوەیئەخلاق و حیکمەت بۆ هەموو جیهان. حەزرەتی محەمەد بۆ ئەرکەکەی خۆی پێویستی بە پڕۆپاگەندە کردن نەبوو، چون باشترین بانگ هەڵدان بۆ ئەو ئەخلاقی جوان و باش بوو کە هەبووی.

ئەو زیادی کرد: لەمڕۆدا جیهان و ناوچەکە لە نەبوونی ئەخلاق ئازار دەکێشێت. هەموو قەیرانە سیاسی و سەربازییەکانی جیهان ڕیشەی لە بابەتی ئەخلاقیدا هەیە، ئەگەرنا چۆنە لە حاڵێکدا شارەزایانی چەکی کیمیایی لێکۆڵینەوە لە سووریا دەکەن، بڕێک وڵاتی دیکە بە بیانۆی هێرشی کیمیایی سووریا مووشەک باران دەکەن.

هەروەها ڕۆحانی وتی: ئایا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە بابەتی۱۷ ساڵ بەر لە ئێستا وانەیان وەرنەگرتووە. داگیرکاری ئەمریکا لە ناوچەکە هیچ دەستەکەوتێکی نییە و تەنیا وێرانی زیاتر بەرهەم دێنێت.

ڕۆحانی جەختی کرد: ئەوان ئەمڕۆ لەوەی لە غوتەی ڕۆژهەڵات شکستیان خواردووە تووڕەن.خەڵکی سووریا چەندین ساڵە لە بەرانبەر ستەم وەستاون و ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی خەڵکی هەژار و ستەملێکراو. تاران بەردەوام وڵامی داواکاری گەلانی ناوچەکە لە بەرانبەر تیرۆریستەکانی داوەتەوە.

ئەو ئاماژەی دا: پیلانی دوژمنان بەردەوام بە خۆڕاگری خەڵکی ئێران پووچەڵ دەبێتەوە. ئەمجارەیان ویستیان بە پیلانی ئابووری کێشە بۆ وڵات دروست بکەن بەڵام سەرنەکەوتن و هەموو ناوەندە دەوڵەتییەکان ڕووبەڕووی ئەم پیلانە بوونەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: لەمڕۆدا ئێران زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە ڕووی ئابووری، سیاسی، دیپلۆماسی و چالاکی ناڤۆکی ئامادەترە و هەرجۆرە پیلانێکی دوژمنەکان لە چەقی خۆیاندا پووچەڵ دەکاتەوە. وەک چۆن ویستیان بە پالە کێشەی ئابووریمان بۆ درووست بکەن بەڵام ئەم پیلانە دەس بە جێ پووچەڵ کرایەوە.

News Code 18057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =