زەریف بەرخودانی گەلی سووریای نرخاند

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ هاوتای سووریی خۆی، وێرای ئیدانەکردنی هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا، بەرخودانی گەلی سووریای نرخاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پاش دەستدرێژیی ئەم بەیانییەی ئەمریکا و هەندێک هاوپەیمانی بۆ سەر سووریا، محەمەد جەواد زەریف لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لە گەڵ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا وێرای ئیدانەکردنی ئەو هەڵمەتە جەنایەتکارانە و نایاساییە، بەرخودانی گەلی سووریای نرخاند.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵمەتی سەربازی و یەک لایەنە لە دژی سووریای بە بیانووی بە کار هێنانی چەکی کیمیایی بەر لە دەسپێکی هەر جۆرە توێژینەوە و بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی پشکێنەرانی ڕێکخراوی پێشگری لە چەکی کیمیایی، بە نیشانەی بیانووهێنانەوەی ئەمریکا و دەستێوەردان لە ڕەوتی ئاشتی و یارمەتی بە تیرۆریستان وەسف کرد و ئیدانەیشی کرد.

News Code 18056

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =