هەڵوێستی کوردەکانی سووریا بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا

نوێنەری کوردەکانی سووریا لە ئەمریکا بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا بە کردنە ئامانجی دیمەشق بە گومانی هێرشی کیمیایی دەڵێت کە هەموو شتێک نادیارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا بە گومانی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی  سووریا بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵاتی هەڕەشەی لەو دەوڵەتە کردووە و لە ئەگەری هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی سووریا هەواڵی داوە. لە ئەم نێوانەدا، هێزە کانی کوردی سووریا کە هاوپەیمانی ئەمریکا دێنە ئەژمار لەم بارەوە بێدەنگیان ڕاگرتووە.

سینەم موحەمەد نوێنەری کوردەکانی سووریا لە ئەمریکا، سەبارەت بە هەڵوێست نەگرتنی کوردەکان لە سەر باسی هێرشی کیمیایی لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی و هەڕەشەکانی ئەمریکا بە ئەلمانیتۆری گوتووە تا ئەو کاتەی ڕوون نەبێتەوە کە چ ڕووی داوە ناوتوانین شتێک بڵێین. بەس خودا دەزانێت چ ڕووی داوە.

ناوبراو بە ئەمریکا کە لە ڕەوتی داگیر کردنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە هەڵوێستێکی بێ لایەنانەی نواند و پاڵپشتی لە کوردەکانەوە نەکرد، وتی: پێویستە ئەمریکا سەبارەت بە کارەکانی تورکیا و کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریستان لە عەفرین قسە بکات. چەتەکان ماڵی ئێمەیان داگیر کرد و وەکوو بنکەی خۆیان کەڵکی لێ وەردەگرن. تەواوی بنەماڵەی من لە عەفرین هەڵاتوون و ئێستا لە کەمپ ژیان دەکەن.

فابریس باڵانشە، مامۆستای زانکۆ و توێژەر لە ئەنستیتۆی هوور کە ساڵەهایە سەبارەت بە سووریا توێژینەوە دەکات، لە سەر ئەو باوەڕەیە کە بێ هیوایی کوردەکان سەبارەت بە عەفرین کاریگەری زۆر دەکاتە سەر هەڵویستی ئێستایان. کوردەکان لە ئەمریکا بێ هیوان. ئەوان هیوادار بوون گیان فیداییەک کە لە ڕەوتی ئازاد کردنی ڕەقە و دۆڵی ڕۆخانەی فڕات و لە شەڕی هاوبەش لە گەڵ ئەمریکا دژی داعش کردیان ئەوان لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بپارێزێت بەڵام تورکیا هێرشی کردە سەر عەفرین و پیچەوانەکەی بینرا. ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر ناوچە کوردنشینەکانی تر لە سووریا نە ئەمریکا و نە ڕۆژاوا هەڵوێست نانوێنن.

ئارێز قادری شرۆڤەکاری کوردی دانیشتووی بارسێلۆنا هۆکاری بێدەنگ بوونی پەیەدە لەم پرسە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەگەر کوردەکان پاڵپشتی بکەن لە ئەمریکا، لە داهاتوودا بۆ دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی سووریا تووشی کێشە دەبن.

News Code 18055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =