ئەرتەش ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانە

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەش بە پێداگری لە ئامادەیی ئەرتەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک، وتی: ئەمڕۆ هێزی چەکداریی وڵاتەکەمان ئامادەیی ئەوەی هەیە کە بۆ پاراستنی شۆڕش لە تەواو بورەکاندا هەوڵ بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان حەبیوڵڵا سەیاری لە لێدوانێکدا بەر لە وتارەکانی نوێژی هەینی قوم بە ئاماژە بە گەیشتنی رۆژی ئەرتەش، ڕایگەیاند: بەر لە شۆڕشی ئیسلامی پێکهاتەی ئەرتەش بە فەرمانی ئیمام خومەینی (رە) پەیوەستی شۆڕش بوو و ئەو بابەتە بووە بۆ هۆکارێک بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ وڵاتی ئێمە بەرەوڕووی هەڕەشەگەلێک بۆتەوە، وتیشی: ئەمڕۆ دوژمنی داگیرکەر تاقەتی گەلێکی شۆڕشی و ئازادەیان نییە و دەیەوێ هەمان ئاکار و هەڵوێستێک کە هەمبەر بە هەندێک وڵاتی دراوسێ بوویەتی، لە گەڵ ئێمەشدا هەیبێ.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەش ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ هێزی چەکداریی وڵاتەکەمان ئامادەیی ئەوەی هەیە کە بۆ پاراستنی شۆڕش لە تەواو بورەکاندا هەوڵ بدات.

زیادی کرد: بۆ دابین کردنی جیهازاتی سەربازی خۆمان لە بەستێنە زەوینی، دەریایی و ئاسمانی، دەست بۆ لای هیچکەسێک درێژ ناکەینەوە و لەو بوارەدا بە خۆژیوی گەیشتووین.

سەیاری ئاماژەی بەوەش دا: بۆ بەرهەم هێنانی جیهازاتی سەربازی لە کەس ناترسین و جیهازاتی سەربازیی خۆمان بە رۆژ ڕادەگرین.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەش لە درێژەدا وتی: هەمبەر بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک ڕادەوەستین و وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەدەینەوە و بۆ گەیشتن بە توانستی بەرەڤانی هەموو داپەڕێکی پێویست ئەنجام دەدەین و پێشنیاریشمان ئەوەیە کە کەس هەوڵی تاقی کردنەوەی توانستی سەربازیی ئێمەی نەبێت.

بیریشی هێنایەوە: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی سەرەڕای کێشەگەلێک کە بووی، بە یارمەتیی خەڵک لە دژی دژبەرانی شۆڕش وەستا و پیلانی دوژمنانی بۆ ئاژاوەنانەوەی ئایینی و ئیتنیکیی پووچەڵ کردەوە.

سەیاری بە ئاماژەی بە هێرشی دوژمنی بەعسی لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر خاکی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی ئەرتەش لەو رۆژانە بە ۱۴۰ فرۆکەی جەنگی و بۆردومانی بنکەگەلی دوژمن، وتیشی: هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە ٧ی سەرماوەزی ١٣٥٩ی هەتاوی، هێزی دەریایی دوژمنی تێکشکاند و سەرکەوتنەکانی ئەرتەش لە بەزاندنی دوژمن لە تەواو بوارەکانی شەڕدا، سەربەرزیی نیزامی کۆماری ئیسلامی سەلماند.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەش لە کۆتاییشدا جەختی کرد: سوپا لە هەر جێیەکدا کە خەڵک پێویستیان بێت، چۆتە هانایان و ئەو بابەتەی لە ساڵانی ڕابردوو و لە بوومەلەرزەکەی پاریزگای کرماشاندا نیشان دا.

News Code 18054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =