پێویست بێت دیسانەوە هێرشی دەکەینە سەر سووریا

وەزیری بەرگری فەڕەنسا پاگەندەی کرد ئەگەری هێڵی سووری دیاری کراو لە الیەن پاریسەوە بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی ببەزێت، دیسانەوە هێرش دەکەینە سەر سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژان ئیو لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی بی ئێف ئێم پاگەندەی کرد ئەگەر دەوڵەتی سووریا دیسانەوە لە چەکی کیمیایی کەڵک وەربگرێت، هێرشی زیاتر بەڕێوە دەبێت.

ناوبراو تەنانەت پاگەندەی کرد کە هێرشی هاوبەشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەشێکی گەورە لە چەکە کیمیاییەکانی سووریای تێکشکاندووە.

لۆدریان هەروەها وتیشی: پاریس هیچ گومانێکی نییە کە دەوڵەتی دیمەشق لە پشتی هێرشە کیمیاییەکانی شەممەی ڕابردوو بۆ سەر دوما وە بووە.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: ئەم هێرشە ئامانجەکەی پێکا بەڵام ئەگەر هێڵی سووری دیاری کراوی پاریس جخارێکی تر ببەزێت، هێرشێکی نوێ بەڕێوە دەبێت.

News Code 18052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =