دیمەشق ٧١ مووشەکی بە ئاسمانەوە تێکشکاندووە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: سووریا ٧١ مووشەک لە ١٠٣ مووشەکە هاوێژراوەکەی تێکشکاندووە و بە پێی دۆخی ئێستا، ئەگەری تەیار کردنی سوپای سووریا بە فڕۆکەی ئێس ٣٠٠ ی ڕووسیا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی مووشەکی فەڕەنسا، ئینگلیز و ئەمریکا بۆ سەر دەوڵەتی سووریا، ڕایگەیاند: لە ١٠٣ مووشەکە هاوێژراوەکە لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە، ٧١ دانەی لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریاوە تێکشکاوە.

ئەم وەزرەتخانە هەروەها ڕایگەیاند سووریا بە کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی مووشەکی وەکوو ئێس ١٢٥ و ئێس ٢٠٠ کە ٣٠ ساڵ لەمەوپێش لە لایەن سۆڤییەتەوە چێ کراوە، توانی ئەو مووشەکانە تێک بشکێنێت.

بە وتەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، بۆ شوێن گرتن و لەناو بردنی ئەو مووشەکانە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوێژران، لە سیستەمی بەگری ڕووسیا کەڵک وەرنەگیراوە چونکوو هیچ یەکیان نزیکی هەرێمی بەرگری ڕووسیا لەوانە تەرتوس و حەمیمیم نەبوونەتەوە.

News Code 18050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =