هەنگاوی داهاتوو ئەزاد کردنی ئەدلەبە

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە سووریا وتی: هەنگاوی داهاتوو ئازاد کردنی ئەدلەبە و ئەگەر ئەدلەب ئازاد بێت من سەردانی دەکەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران وتی: ئازاد کردنی غوتەی ڕۆژهەڵات هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو بۆ بەرەی خۆڕاگری. چوونی من بۆ غوتەری ڕۆژهەڵات لە درێژەی پشتیوانی سیاسەتی بەرەی خۆڕاگری بوو.

ئەو زیادی کرد: غوتەی ڕۆژهەڵات تاکوو دەمیشق ۳ بۆ ٤ کیلۆمترە وەک ئەسەد ئاماژەی دابوو غوتە سەری تیرۆریستەکان لە سووریا بوو کە کۆتایی پێهات، لەم ناوچەیە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس دەژیەن و گرنگی زۆری بۆ دەمیشق هەیە..  

ویلایەتی وتی: عەربستان و قەتەر و ئەمریکا و تورکیا و ئیسڕائیل لەم ناوچەیە پشتیوانیان لە تیرۆریستەکان دەکرد و کاتێک تیرۆریستێک بریندار دەبوو بۆ دەوا کردن دەیاناردە ئیسڕائیل. ئەو شوێنەی من سەردانم کرد بنکەی ئەلنوسرە بوو. لە غوتەوە بە دەیان تونلیان بۆ ناو دەمیشق ڕاکێشابوو شەڕ شەڕی تونێلەکان بوو. لە غوتە ۱٥ هەزار تیرۆریست بوونی هەبوو.

ئەم بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی دا: سووریا ئاڵقەیەک لە زنجیرەی خۆڕاگرییە کە لە تارانەوە دەست پێ دەکات و بەغدا و دەمیشق و فەلەستین و بەیروت لەخۆ دەگرێت. ئەم لە بەرانبەر هێڵی ئیسڕائیل و ئەمریکا وەستاوە. ئەوان چون لە غوتە شکستیان هێنا دەستیان کرد بە مووشەک باران چون لە ڕووی وشکانییەوە شکستیان هێنا و لە ئاسمانیشەوە ڕووسیا بەرگری دەکات. گومانی تێدا نییە کە ئەمریکا هیچ ڕێگەیەکی نییە مەگەر کشانەوە لە سووریا نەبێت.

ئەو سەبارەت بە داهاتووی سووریا وتی: تاکوو ئەو جێگەی من ئاگادارم هەنگاوی داهاتوو ئازاد کردنی ئەدلەب لە سووریا دەبێت، من دوای ئازاد بوونی ئەدلەبیش دەچمە ئەم شارە، دڵنیا بن. وەک چۆن چوومە حەڵەبو غوتەی ڕۆژهەڵات و پیرۆزبایشم لە خەڵک کرد. هەنگاوی دوای ئەمانەش ڕۆژهەڵاتی فوراتە، ئەمریکاییەکان بێ بنەماتر لەاەن بتوانن لە ڕۆژهەڵاتی فورات بمێننەوە. ئەمریکا بێجگە لە ئاسمانەوە ڕێەیەکی دیکەی نییە، شەڕیش لە سەر زەوی براوەکەی ڕوون دەبێتەوە نەک ئاسمان.

News Code 18049

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =