هێرشی نوێ ناکرێتە سەر سووریا

وەزیری بەرگری سووریا ڕایگەیاند کە هێرشی نوێ ناکرێتە سەر سووریا و هێرشە مووشەکییەکە ئەمشەو کۆتایی پێهات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: هێرشەکەی ئەمشەو ئیرادەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ بەرگرتن لە هێرشی کیمیایی نیشان دا.

ئەو زیادی کرد: هەموو وڵاتانی پێشکەوتوو دەبێت بە پشتیوانی لە دانوستانەکانی ژێنڤ داوای ئاشتی بۆ سووریا بکەن.

هەروەها جۆزف دانفۆرد، سەرۆکی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکان ناوەندە کیمیاییەکانی دەوڵەتی سووریا بووە.

ئەو زیادی کرد: ئێمە ئەو ناوەندانەمان هەڵبژارد کە مەترسی خەڵکی سڤیلی کەمتر دەکردەوە. یەکەم شوێن ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە دەمیشق بوو. دووهەمین هەنبانەیەکی چەکی کیمیایی لە حومس بوو. سێهەمینیان ناوەندێکی دیکەی شاردنەوەی چەکی کیمیایی بوو.

هەروەها جیمز ماتیس زیادی کرد: پلانی دیکەمان بو هێرش نییە و هەموو شت لەمبارەوە بە فەرمانی سەرۆک کۆمار دەگەڕێتەوە.

ئەو جەختی کرد کە هێرشەکان لەگەڵ ڕووسیا هەماهەنگ نەکراوە و ئەوانمان ئاگادار نەکردووەتەوە.

News Code 18048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =