هێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا ئاسایشی ناوچە دەخاتە مەترسییەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەرجۆرە هەڵمەتێکی سەربازی بە بیانووی بە کار هێنانی چەکی کیمیایی بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچە مەترسیدارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لە گەڵ هایکۆ ماس هاوتای ئەڵمانیی خۆی، وێرای پیرۆزبایی کردن بۆ هەڵبژاردنی لەو پۆستەدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لایەنەکان لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا ڕووانیانە پرسگەلی دوو لایەنە، پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بە ئاماژە بە پلانی بەرگریی مووشەکی وڵاتەکەمان جەختیان لە نادەروەستیی ئەو پرسە بە بابەتی بەرجامەوە کرد

زەریف بە ئاماژە بە زەروورەتی جێبەجێ کردنی بەڵینەکان لە لایەن هەموو لایەنەکانی بەرجام، جەختی لە زەروورەتی گوشاری ئەورووپا لە سەر ئەمریکا بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەکانی لە بەرجام کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا ئاماژەی بە سیاسەتگەلی هەڵەی ئەمریکا لە ناردنی هەمووجۆرە چەکێک بۆ ناوچە و پاڵپشتی لە هێرش بۆ سەر خەڵکی یەمەن و هەروەها پاڵپشتی لە تیرۆریستان کرد و ئەو سیاسەتانەی بە سەرچاوەی ناپاوەجێی و نائارامی زانی.

بارودۆخی سووریا لە تەورەکانی دیکەی گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەڵمانیا بوو و لایەنەکان لەوبارەیە جەختیان لە چارەسەریی سیاسی بۆ قەیرانەکان کرد.

زەریف وێرای ئیدانەکردنی هەرجۆرە کەڵک وەرگرتنێک لە چەکی کیمیایی، باسی لە زەروورەتی لێکدانەوەی بێ لایەنانەی نێودەوڵەتیی ئەو پرسە لە شوێنی ڕووداوەکە لە لایەک و ئیدانەکردنی هەرجۆرە هەنگاوێکی سەربازی بەو بیانووە و مەترسییەکانی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچە کرد.

News Code 18047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =