شەڕی سارد بە ئامانجی تۆڵە سەندنەوە دەستی پێ کردووەتەوە

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پاگەندەی کرد کە شەڕی سارد بە ئامانجی تۆڵە سەندنەوە دەستی پێ کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە بی بی سی، ئانتۆنیۆ گوترش سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ناکۆکییەکان لە سووریا هۆشداری دا کە شەڕی سارد بە ئامانجی تۆڵە سەندنەوە دەستی پێ کردووەتەوە.

ئەو درێژەی دا: بەڵام شەڕی ساردی ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ جیاوازی هەیە، وەک دیارە ئەو شتانەی لە ڕابردوو بوونە هۆی شەڕی سارد ئەمڕۆ بوونیان نییە و جیاوازە.وڵاتان دەبێت لەمڕۆدا بەرپرسانە هەڵسوکەوت بکەن.

ئەم لێدوانەی گوترش لە حاڵێک دایە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە بیانۆی هێرشی کیمیایی ئەمڕۆ سووریایان مووشەک باران کرد. مسکۆ ڕایگەیاند کە هەنگاوە مەترسی شەڕی بەدواوەیە.

مسکۆ هەر لەمبارەوە بریتانیای بە ساختەکری سەبارەت بە هێرشی کیمیایی تاوانبار کرد و ئەمەی بە درۆیەکی ناشرین وەسف کرد.

واسیلی نبنزیا، نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە بیانووی هێرشی کیمیایی لە دوای ڕووخانی حکومەتی ئەسەد و کۆنترۆڵی ڕووسیایە.

News Code 18046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =