ئەگەر مردم دارەمەیتم بەوەستاوی لە زیندان بەرنەدەر

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە سێهەمین رۆزی دانیشتنی پێداچوونەوە بە دۆسیەکەیدا، ڕایگەیاند: ئەگەر لە زینداندا مردم، دارەمەیتەکەم بەوەستاوی لە زیندان بەرنەدەرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەمڕۆ لە سێهەمین رۆژ لە دانیشتنی پێداچوونەوە بە دۆسیەی "بەڕێوەبەریی گرووپگەلی تیرۆریستی" کە لە نۆزده‌یه‌مین دادگه‌ی سزای توندی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ چوو، لە بەرگری لە خۆی ڕایگەیاند: كاری سیاسه‌توانان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌لته‌رناتیڤه‌كان بخولقێنن. سیاسه‌تمه‌دارێک كه‌ نه‌توانێت ئه‌وه‌ بكات، خوێنمژێكی بێ كه‌ڵكی سیاسییه‌. سوپاس بۆ خودا كه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ویژدانمان ئاسووده‌یه‌، ئێمه‌ هه‌تا كۆتایی هه‌وڵماندا.

هاوسەرۆکی پێشووی هه‌ده‌په‌ ئاماژەی بەوەش دا: نوێنەرانی گەل، کارگێڕانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نین. وەک نوێنەری گەل ئەرکم ئەوە بوو کە ببمە دەنگی خەڵکێک کە شارەکانیان وێران و سووتێندرابوون. من نەهاتوومەتە ئێرە کە بەرگری لەو تۆمەتانە بکەم کە ئێوە خستووتانەتە پاڵ بم، بەڵکوو بۆ ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانتان هاتووم.

ده‌میرتاش لە درێژەدا ئاماژەی بە ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی توركیا كرد و وتی: كتێبێكی خراپیش بنووسێت، ئه‌و ئه‌كادیمییەكی گرنگه‌، به‌ڵام وه‌ک سیاسه‌توانێک ته‌واو شكستخواردووه‌. داود ئۆغلوو هیچ كاتێك باوه‌ڕی به‌ پڕۆسه‌ی دانوستانی ئاشتی نەبوو. ئێستاش دەبێ ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌له‌ی كرد و چاوه‌ڕوانی دادگه‌ی نه‌كرد؟ چۆن توانی له‌ ماوه‌ی كاتژمێرێكدا هه‌موو ڕووداوه‌كان ڕوون بكاته‌وه‌؟

وتیشی: داود ئۆغلۆ سیاسه‌توانێکی بێ كه‌ڵكه‌ كه‌ ڕێكخستنی ده‌وڵه‌تی ئیمپریاڵی نوێ-عوسمانی خستبووه‌ مێشكی خۆی. به‌ چاوێكی یه‌كسان سه‌یری گه‌لی كوردی نه‌كرد. له‌ شه‌ڕی ده‌خوارد و بۆ كۆتایی هێنانی پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌وڵی ده‌دا.

پەرلەمانتاری زیندانی کراوی کوردی تورکیا لە درێژەدا جەختی کرد: ئه‌گه‌ر بوومه‌ هۆكار بۆ ڕزگاركردنی گیانی یه‌ک مرۆڤیش، ئاماده‌م هه‌زار ساڵ له‌ زینداندا بمێنمه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ڕێگریمان له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی شه‌ڕ كردبێت، ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نیا بۆ ڕۆژێكیش‌ ته‌مه‌نی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریمان درێژكردبێته‌وه‌ و كه‌سێكمان ڕزگار كردبێت، ئاماده‌م كه‌ قوربانی له ‌پێناودا بده‌م و هه‌زار ساڵ له‌ زینداندا بمێنمه‌وه‌.

ڕاشیگەیاند: ئه‌و کەسانەی له‌ كوشتنی هه‌زاران مرۆڤ به‌رپرسیارن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ شێوەیەکی خۆشگوزه‌ران ده‌ژین، ده‌وڵه‌تیان به ‌ده‌ست هێنا و به‌ دوای خۆشی خۆیاندان، ئایا هێنده‌ی من دڵیان ئاسووده‌ و ئارامه‌ كه‌ له‌ قاوشی پیتی ئێف-دام؟ نا، ئارام نین. دڵی من زۆر ئاسووده‌یه‌. له‌ قاوشی پیتی ئێف-ی ئه‌دیرنه‌ به‌ ئاسووده‌یی ده‌حه‌وێمه‌وه‌ كه‌ له‌ جوانترین كۆشک باشتره‌. نه‌ چاوه‌ڕوانی دادپه‌روه‌ری له‌ دادگه‌ی ئێوه‌ ده‌كه‌م، نه‌ باوه‌ڕیشم به‌ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری هه‌یه‌ له‌ لای ئێوه‌.

ده‌میرتاش جەختیشی کرد: ئەوە ئێمەین کە سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرین تەنانەت ئەگەر لە سیاسەت دوور خرێمەوە یان بشمرم. به‌ سه‌ربه‌رزی هەنگاوم نایە زیندانی ئه‌دیرنه‌ و بە سەربەرزیش لێی دەچمە دەر. تاقە داوااکاریم بۆ هاوڕێیانم ئەوەیە کە ئەگەر لە زیندا مردم، دارمەیتەکەم بە وەستاوی لە زیندان بەرنەدەرێ.

News Code 18045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =