هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا جەنایەتە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە هێرشی ئەمڕۆ بەیانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر سووریا جەنایەتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا خامنەیی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات جەختیان کرد که ئکە ئەمریکا, فەڕەنسا و بریتانیا جەنایەتکاران.

ڕێبەری وتیان: بە ڕاشکاوی دەڵێم کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا جەنایەتکاران و جەنایەتیان کردووە و هیچ سوودێکیشیان دەست ناکەوێت هەر بەو جۆرە کە لە عێراق و ئەفغانستان هیچیان دەست نەکەوت.

وتیشیان: ئەوانەی تا دوێنێ بە ئاشکرا و نەهێنی یارمەتی داعشیان دەدا ئێستا پاگەندە دەکەن کە ئێمە بەرەنگاری داعش بووینەتەوە ئەمە درۆیە و ئەوان هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە.

ڕێبەری وتیان: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکیدا دەڵێت ئێمە توانیمان داعش لە ناو ببەین درۆ لە مە ئاشکراتر! ئەوان هەر کات پێویست بوایە بۆ ڕزگار کردنی سەرکردەکانی داعش دەهاتن و کاریگەر بوون لە دروست بوونی داعش.

ڕاشیانگەیاند: ئەمانە بە پارەی سعوودیە و هاوتاکانی سعوودیە ئەم بوونەوەرە پیسانەیان دروست کرد و بەریان دایە گیانی خەڵکی سوریا و عێراق. بە ڵام بەرخۆدان توانی گەلانی ئەم دوو وڵاتە ڕزگار بکات و دواتریش هەر وا دەبێت.

زیادیشیان کرد: لەم دواییانەدا سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی 7 تریلیۆن دۆلارمان لە ڕۆژاوای ئاسیا خەرج کردووە هیچمان دست نە کەوتووە. ڕاس دەکات. لەمەو بە دواش هەرچی خەرج بکەن هیچیان دەست ناکەوێت.

News Code 18044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =