ئێران هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریای بە توندی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی مووشەکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر خاکی سووریای بە توندی ئیدانە کرد و بە پاشهاتەکانیشی ئەو کارەش هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئسیلامی ئێران هێرشی مووشەکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر خاکی سووریای بە توندی ئیدانە کرد و بە پاشهاتەکانیشی ئەو کارەش هۆشداریی دا.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئسیلامی ئێران هێرشی مووشەکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر خاکی سووریای بە توندی ئیدانە کرد و بە پاشهاتەکانیشی ئەو کارەش هۆشداریی دا.

دەقی ئەو بەیانییە بە شێوەی خوارەوەیە:

ئەو دەستێوەردانە پیشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و لە بەرچاو نەگرتنی مافی سەرەوەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی سووریایە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی یاسا شەرعی، یاسایی و ئەخلاقییەکان لە گەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە تواوەتی دژایەتی هەیە و لە هەمان کاتدا بیانوو هێنانەوە بۆ دەستێوەردان لە وڵاتێکی سەربەخۆ بە توندی ئیدانە دەکات و قبووڵی ناکات.

بێ گومان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، کە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێندراو و پێش لە ڕاگەیاندنی ڕای کۆتایی ڕێکخراوی قەدەغە و پەرەپێدان بە چەکی کیمیایی دژی سووریا هەنگاوی سەربازیان هەڵێناوە و خۆیان کردووەتە دادوەر و پۆلیسی جیهان، بەرپرسی پاشهاتە ناوچەیی و دەرەوە ناوچەییەکانی ئەو سەربزێویەن و ئەبێ وەڵامدەری پاشهاتەکانیش ببن. دۆخی تۆمەتبار کردن و هەڵوێستی سەربازی ئەمریکا لە هەر دوو جاری هێرش بۆ سەر سووریا باش دەریدەخات کە هەر دوو جارەکە پاش شکستی تیرۆریستەکان لە حەڵەب و ئێستاش لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕووی داوە و ئەو هێرشانەش کارێکە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستی تیرۆریستەکان و پاڵپشتی لە ئەوانە کە بێ گومان نەتەوەی سووریا، هەر وەک ٧ ساڵی ڕابردوو، پیلانەکان کە بە مەبستی گۆڕانی ڕاستییەکان بە قازانجی تیرۆریستەکان دەگێڕدرێن، تێکیان دەشکێنێت.

News Code 18043

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =