مووشەکەکانی ئەمریکا ئامانجەکانیانی نەپێکا

هەواڵدەری فەرمی سووریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجەییەکانی خۆی ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری سووریا ئیزنی نەدا کە مووشەکەکانی ئەمریکا، ئامانجەکانیان بپێکێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە مووشەکەکانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا نەگەیشتنە ئامانجەکانیان.

هەواڵدەری فەرمی سووریا بە گێڕانەوە لە ئەو سەرچاوە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، نووسی: سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا کە یا مووشەکەکانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسای تێکشکاند یا بە لاڕێیانی برد، ئیزنی نەدا کە ئەو مووشەکانە بگەنە مەبەستە دیاریکراوەکانیان.

هەواڵدەری فەرمی سووریا دەشڵێت، لە گەڵ ئەو مووشەکانە کە بەرەو دەڤەری حومس هاوێژرابوو، بەربەرەکانێ کرا و پاش بە لاڕێدا بردنیان لە مەبەستی سەرەکی، بووە هۆی بریندار بوونی سێ کەس.

لە لایەکی ترەوە ڕووسیا ڕایگەیاند کە هیچ مووشەکێک نەچووەتە ناو ناوچەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیاوە کە ئەرکی پاراستنی حەمیمیم و تەرتوسی لە ئەستۆدایە.

News Code 18042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =