گواستنەوەی تیرۆریستەکانی جەیشولئیسلام لە سووریاوە بۆ یەمەن

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە تیرۆریستەکانی سەر بە جەیشولئیسلام کە لەم دواییانەدا لە سووریا چوونەتە دەرەوە بۆ بەشداری لە شەڕی یەمەن چوونەتە ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئەلمەیادینیان ڕاگەیاندووە کە لانیکەم ٤ پاس کە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی جەیشولئیسلامیان دەگواستەوە پاش چوونە دەرەوە لە سووریا چوونە ناو خاکی تورکیا، یا وڵاتێکی دەوروبەری کەنداوی فارس یا سوودان.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد کە نزیک بە ٥٠٠ چەکداری تیرۆریستی سەر بە جەیشولئیسلام لە سووریاوە گواستەراونەتەوە بۆ عەرەبستان.

ئەوان جەختیان کرد: ئەو تیرۆریستانە کە پێش لە ئەمە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیر بوون و ئێستا لە ئەو ناوچە کراونەتە دەرەوە بڕایرە بۆ بەشداری لە شەڕی یەمەن بنێردرێنە ئەو وڵاتە.

News Code 18041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =