تەنیا ناوەندە سەربازییەکانی سووریا کراونەتە ئامانج

وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا دەڵێت سێ وڵاتی ڕۆژاوایی لە هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر سووریا، ناوەندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەیان کردووەتەوە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە ئاماژە بە دەسپێکردنی هێرشی مووشەکی و ئاسمانی سێ وڵاتی ڕۆژئاوایی بۆ شەڕ سووریا پاگەندەی کرد: هێرشی ئەمشەو بڕیاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی نیشان دەدات.

ناوبراو زیادی کرد: تەواوی وڵاتانی پێشکەوتوو ئەبێ بۆ پاڵپشتی لە ڕەوتی ئاشتی ژێنێڤ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریا هەنگاو هەڵێنن.

لە هەمان حاڵدا جۆزێف دانفۆرد، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە ئەو ناوەندانەی کە کراونەتە ئامانج، پێوەندییان بە توانای چەکی کیمیاوی دەوڵەتی سووریاوە هەبووە.

دانفۆرد لە شرۆڤەی ئەو شوێنانە لە سووریا کە کراونەتە ئامانج وتی: یەکەم ئامانج، ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستی بوو کە لە دیمەشدایە. دووهەمین ناوەند، هوماری چەکی کیمیاوی لە ڕۆژاوای حومس بوو و سێهەم ئامانجیش کە لە بندەستی شوێنی دووهەم بوو ناوەندێک کە بریتی بوو لە چەکی کیمیاوی و بنکەیەکی فەرماندەیی زۆر گرنگ.

News Code 18040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =